
تکایە چاوەڕوان بە
زانیارییەکان دەهێنرێن، تەواو دەبێت بەم زووانە

زانیارییەکان دەهێنرێن، تەواو دەبێت بەم زووانە

شەڕکردن لەگەڵ تاوان هەموو کاتێک وەک سپایدەرمان لە جیهانێکدا کە کەس لەیادی نەماوە—لەگەڵ ئەو فشارەی لە بینینی هاوڕێ کۆنەکانی هەیەتی کاتێک بێ ئەو لە ژیان بەردەوامن—گۆڕانکارییەک لە پیتەر پارکەردا دروست دەکات کە لەوانەیە دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی نەبێت. بەڵام لەوانەشە ئەو گۆڕانکارییە تاکە شت بێت کە بتوانێت مەترسییەکی نوێ و شۆککەر لەسەر شارەکە و ئەو کەسانەی خۆشی دەوێن ڕابگرێت؛ بەدکارێکی بەهێز کە تەنانەت کەس توانای بینینیشی نییە.

پارێزەرێکی گەنج و تازە دەستپێکەر کە متمانەی بەخۆیەتی وە ڕۆحێکی بەهێزی دادپەروەری هەیە ، دەگاتە فێرگەیەکی گەورەی یاساییەوە ، ڕێگای جیهانی ئاڵۆزی یاسا دەبڕێت لەژێر ڕێنمایی مامۆستایەکی سارد و توندەوە.

دکتۆر (ڤیکتۆر فڕانکنشتاین)، زانایەکی زۆر بلیمەتە بەڵام خۆبەزلزانە ، بوونەوەرێك دەهێنێتە ژیانەوە لە تاقیکردنەوەیەکی ترسناكدا کە دواجار دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەردوو دروستکەر و دروستکراوە کارەساتبارەکەی.

داڵاس، سەماکارێکی ماندوو بەڵام سەرکێش، سوورە لەسەر ئەوەی بچێتە باشترین قوتابخانەی سەما لە وڵاتدا—کە قوتابخانەی کۆنی دایکی کۆچکردوویەتی. بەڵام، ئەو خەونە بە شێوەیەکی لەناکاو لە ڕێگای خۆی لادەدات کاتێك ئەستێرەی فوتبۆڵی خۆشەویست بەڵام بە نهێنی خەمبار، درەیتن، بە چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیەوە دێتە ناو ژیانی.

دوای ڕووداوەکانی ساڵانی 1960 کان ,خێزانێک ماڵ دەگوازنەوە بۆ (دێری)، لەگەڵ گەیشتنیان شتی زۆر خراپ ڕوودەدات ، ئەو کاتە پێش ڕووداوەکانی یەکەم فیلمی زنجیرەی "It" ی ستیڤن کینگ بوو .

کاتێک دوژمنە خراپەکارەکەیان دوای ١٦ ساڵ دووبارە دەردەکەوێتەوە، جارێکی دیکە دەستەیەک لە شۆڕشگێڕانی پێشوو کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی کچی یەکێک لە ئەندامەکانیان ڕزگار بکەن.

(بێک ئاه-جین) ئەکتەرێکە کە جوانی و ناودارییەکەی لە پێشینە دادەنێت بۆ ئەوەی کەسانی تر بخوێنێتەوە و یاریان پێ بکات. زۆر کینە لە دڵیدا هەڵدەگرێت لە پشت ڕەفتارە تاڕادەیەک چاکەکەیەوە.

(یی گانگ) شازادەی جۆسۆنە و کەسێکی تۆڵەخوازە ، لەگەڵ بازرگانێک کە بیریان لەدەستداوە بە شێوەیەکی سەیروسەمەرە جەستەکانیان دەگۆڕن، ئەمەش تۆڕێک لە پەرتەوازەیی، چارەنووسێکی چاوەڕوانەکراو دەردەخات.

سەدەیەک بەر لە ڕووداوەکانی زنجیرەی (یاری تەختە پاشایییەکان) , سوارچاکێکی گەنج و باڵابەرز بەناوی (دەنکن) لەگەڵ (ئێگ)ـی یاوەری بەناو وێستێرۆسدا دەگەڕان . لەو سەردەمەی کە هێشتا بنەماڵەی تارگێریەن فەرمانڕەوای تەختی ئاسنین بوون و یادەوەریی ئەژدیهاکان هێشتا لە هزری خەڵکدا مابوون ، چارەنووسێکی مەزن و دوژمنی بەهێز و دەستکەوتە مەترسیدارەکان چاوەڕێی ئەم هاوڕێ بێ هاوتایانە دەکەن.









